کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد– سەرۆکی ئەمریکا لەیەکەمین هەفتەی ساڵی نوێدا لە ههژماری تویتهرهكهی پەنجا تویتی کردوە و تویتهكان زۆرتر له بارهی سیاسهتی ناوخۆ و ئابوری و رۆژههڵاتی ناوهڕاست بوون. . ماڵپەری سکای نیوزی ئەمریکی ڕاپۆرتیکی تایبەتی دەربارەی تویتەکانی تڕەمپ لە یهكهمین ههفتهی ساڵی نوێدا بڵاوکردەوە بەگوێرهی ڕاپۆرتەکە زۆرینەی تویتەکانی سهرۆكی ئهمریكا دەربارەی سیاسەتی ناوخۆ و ئابوری و بابەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە. . هەفتەی یەکەمی ساڵی 2020، دۆناڵد تڕەمپ 50 تویتی کردوە و 16 جار وشەی ئێرانی بەکارهێناوە و هەروەها 9 جاریش وشەی ئەمریکییەکانی بەکارهێناوە. . سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەکانی هەشت جار باسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کردوە و لە سێهەمین ڕۆژی سەرەتای ئەمساڵیشەوە تاوهکو دوێنێ (چوارشهممه) 5 جار ناوی قاسم سولەیمانی بەکارهێناوە. . هەر لەماوەی ئەو هەفتەیهشدا 90 جار تویتەکانی مایک پێنسی جێگری و مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە و لیندسی گراهامی سیناتۆری کۆمارییەکان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی کۆشکی سپی ڕیتویت (شەیر) کردووەتەوە. . لەماوەی 48 کاتژمێریشدا 69 ملیۆن و 400 هەزار جار تەماشای تویتەکانی تڕەمپ کراوە. . دۆناڵد تڕەمپ لەوەتەی بووە بەسەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی 2016ەوە زۆرترین تویتی کردوە بەبەراورد به سەرۆکەکانی ئەمریکا و هۆکاری بەکارهێنانی تویتیش لەلایەن تڕەمپەوە لەجێی میدیا فەرمییەکانی وڵاتەکەی ئەوەیە کە تڕەمپ پێی وایە میدیاکان ڕاستگۆیانە پەیامەکانی وەک خۆی ناگوازنەوە. . دۆناڵد تڕەمپ لەساڵی 2009ەوە لە تویتەر چالاک بوە و زۆرترین سەرۆکەکانی جیهان و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی جیهان لەدوای دۆناڵد تڕەمپەوە زۆرترینیان لە تویتەر لاپەڕەی فەرمیان دروستکردووە و ڕۆژانە پەیامەکانیان لەوێوە بڵاودەکەنەوە. . تویتەکانی تڕەمپیش هەمیشە بوونەتە مایەی زۆرترین سەرنج و بینین و زۆرترین کاردانەوەشیان دروستکردوە. .