گه‌ڕان

Shadow Shadow

باسی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات

پنتاگۆن ورده‌كاری نوێ له‌باره‌ی بۆردومانكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاشكراكرد

2020.01.09 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
پنتاگۆن ورده‌كاری نوێ له‌باره‌ی بۆردومانكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئاشكراكرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند "ئێران 16 موشه‌كی بالیستی ئاراسته‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ له‌ سێ ناوچهی عێراق و ته‌نها 12 موشه‌كیان ئامانجه‌كانی پێكاوه‌. . مارك ئه‌سپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "له‌و موشه‌كانه‌ی كه‌ ئێران ئاڕاسته‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكای له‌ عێراق كردووه‌، 11 موشه‌كیان نراوه‌ به‌ بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د و موشه‌كێكیش نراوه‌ به‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ولێر". . وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا روونیكرده‌وه‌ "له‌هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌ و ته‌نها زیانی مادی هه‌بووه‌". . جه‌ختیشی كرده‌وه‌ "تائێستاش هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان". . لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێ (چوارشه‌ممه‌) ئێران هێرشێكی موشه‌كی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه‌. .