گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمریکا بەشێکی زۆر لە هێزەکانی لەسوریاوە بەئاڕاستەی عێراق دەکشێنێتەوە

2020.01.08 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا بەشێکی زۆر لە هێزەکانی لەسوریاوە بەئاڕاستەی عێراق دەکشێنێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد– ئاژانسی هه‌واڵی سانا رایگه‌یاند، سوپای ئەمریکا بەهۆی هەڕەشەکانی ئێرانەوە بەشێک لە هێزەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا کشاندۆته‌وه‌ بۆ ناو خاکی عێراق. . ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە) ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حکومەتی سوریا ڕایگەیاند :"هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە سوریا بەشێوەیەكی لەناكاو دەستیان بە كشانەوە كردووە و هێزەكانی ئەمریكا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە چەند بنكەیەكی سەربازییان لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە دەوروبەری هەردوو پارێزگاكانی حەسەكە و دێره‌زوری سوریا چۆڵ كردووە". . ئاژانسی سانای سوری ئاماژەی بەوەکردوە: "هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی (خەراب ئەلجیر)ی سەر بە ناوچەی مالیكیەی دەشتی حەسەكەی ڕۆژئاوای کوردستانی چۆڵ کردوە". . سانا وتویەتی: "ژمارەیەک بارهەڵگری سوپای ئەمریكا لە شاری شەدادیەوە چونەتە ئەو بنكە سەربازیە و پێداویستیە سەربازییەکانیان گواستووەتەوە". . هاوكات ئاژانسی سپۆتنیگی ڕوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌:"ژمارەی بارهەڵگرەكانی سوپای ئەمریكاش نزیكەی 50 بارهەڵگر بوون و بەرەو گوندی سوەیدیەی نزیك دەروازەی ئەلوەلید لەسنوری عێراق رۆشتوون و ئەو دەیانەوێت بچنە بنکە سەربازییەکانیان لە ڕۆژئاوای عێراق". . ئەوەش دوای ئەوە دێت بەهۆی بونی مەترسی و هەڕەشەکانی ئێران بۆسەر ئەمریکا لە عێراق،  ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا لە کوەیت کشایەوە و هێزەکانی گواستەوە بۆ عێراق. .