گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم كرا

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان كۆتاییهات

2019.03.30 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان كۆتاییهات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بەبێ‌ ئامادەبوونی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەڕێوەچوو و تیایدا پڕۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا.

پەرلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم، دانیشتنی ئاسایی ئەنجامدا و فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئامادەی دانیشتنەكە نەبوو و هەریەك لەفراكسیۆنەكانی یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی و نەوەی نوێ‌، هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت.

پڕۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و كاراكردنەوەی ئەو دامەزراوەیە پڕۆژەی هاوبەشی فراكسیۆنی پارتی و گۆڕان و پێكهاتەكانی پەرلەمانی كوردستانە.

لەدانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستاندا لەدوای خستنەڕووی ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی كە واژوویان لەسەر پڕۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردووە، لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە دانیشتنەكە كۆتایی پێهێندرا.