گه‌ڕان

Shadow Shadow

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: له‌سه‌ر هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ باڵیۆزی ئێران بانگده‌كه‌ین

2020.01.08 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: له‌سه‌ر هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ باڵیۆزی ئێران بانگده‌كه‌ین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێرانی بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد. . وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەربارەی هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئەنبار و هەولێر بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندوە: "شەوی رابردوو خاكی عێراق و چەند بنكەیەكی سەربازی لەناو خاكەکەمان كرانە ئامانجی موشەكبارانەكەی ئێران، كە جگە لە هێزی بیانی، هێزە عێراقییەكانیش لەو بنكانە هەن و ئێمە ئەو دەستدرێژیانە ڕەت دەكاتەوە و بە پێشێلكاری بەرامبەر سەروەری خاكی وڵاتەکەمانی دەزانێت، داواش لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات، دان بەخۆیاندا بگرن و كار بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكە بكەن. . وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە: "داوا دەکەین کە هیچ لایەن و وڵاتیک عێراق نەكاتە گۆڕەپانی جەنگ بۆ یەكلاكردنەوەی کێشەکانی خۆیان و وڵاتەکەی ئێمە وڵاتێكی سەربەخۆیە و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی لە پێشینەی هەموومانە". . وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتوشیەتی: "لەسەر ئەو هێرشەی ئێران کردویەتی سەر خاکەکەمان باڵییۆزی ئەو وڵاتەکە لە بەغداد بانگهێشت دەکەین و لێپرسینەوەی لێ دەکەین". .