کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه نوێیانه‌ی ناوچه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه و بهپێویستیانزانی هه‌موو لایه‌ك دانبه‌خۆیاندا بگرن. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه "كۆبوونه‌وه به نيگه‌رانييه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ڕووداوانه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوودا له عێراق ڕووياندا، به‌تايبه‌تيش پێشهاته‌كانى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ و جه‌ختى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكانه له به‌رژه‌وه‌نديى هيچ لايه‌ك و به‌تايبه‌تى له به‌رژه‌وه‌نديى گه‌لانى عێراقدا نييه". . له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوهه‌ڵوێستى فراكسيۆنه كوردستانييه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رز نرخێنراوه و دووپاتى زه‌رووره‌تى كارى هاوبه‌ش و پاراستنى يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستى لايه‌نه‌كان له به‌غدا و هه‌رێم كراوه‌ته‌وه به جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان، ئامانجى سه‌ره‌كيى هه‌مووان بێت. . هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه هه‌نگاوه‌كانى داهاتوو له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان به به‌شدارى و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لايه‌نه كوردستانييه‌كان بێت. .