گه‌ڕان

Shadow Shadow

سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێرانی كرد

سه‌رۆككۆماری عێراق هۆشداری ده‌دات عێراق نه‌خزێنرێته‌ شه‌ڕێكی نوێوه

2020.01.08 - 16:42
App store icon Play store icon Play store icon
سه‌رۆككۆماری عێراق هۆشداری ده‌دات  عێراق نه‌خزێنرێته‌ شه‌ڕێكی نوێوه

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێرانی كرد و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌ و هۆشداری ئه‌وه‌شیدا "عێراق نه‌خزێنرێته‌ ناو شه‌ڕێكی نوێوه‌". . به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوای كرد شه‌ڕ له‌ عێراق دوربخرێته‌وه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ "پێشتریش عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ ببێته‌ شوێن و جێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێك و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ بێت بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌ دراوسێكانی". . سه‌رۆككۆماری عێراق به‌پێویستیزانی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بپارێزرێت به‌له‌به‌رچاوگرتنی رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری خاکی عێراق و کردنی بەشوێنی یەکلایکردنەوەی ململانێکان، رەتدەکەینەوە". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوكه‌، سه‌رۆككۆماری عێراق ئیدانەی هێرشە موشەکییەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و به‌پێویستیزانی عێراق به‌دووربگرێت له‌ شه‌ڕ. .