گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەرێم شاند دەنێرێتە بەغدا و تاران

ئایا بەرپرسانی هەرێم لە هێرشە موشەکییەکەى ئێران ئاگادارکرابوونەوە؟

2020.01.08 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا بەرپرسانی هەرێم لە هێرشە موشەکییەکەى ئێران ئاگادارکرابوونەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کۆبوونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم و دواتر سەرۆکى هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆتایی هات و نێچیرڤان بارزانیش ڕایگەیاند، لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى ئێرانەوە بەفەرمى هۆشداریی بە هەرێمى کوردستان نەدراوە. . ئەمرۆ چوارشەممە، هەشتی کانونی دووەمی 2020، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند " بەشێوەى فەرمى هۆشداریمان پێنەدراوە لەبارەى ئەوەى موشەکەکان دێن". . وتیشى، شاندێک ڕەوانەى عێراق دەکەن بۆ قسەکردن لەسەر بارودۆخەکە، بۆ مەبەستى بەشداریکردن لە پرسەى قاسم سولەیمانیش شاندێکى هەرێم دەچێتە ئێران. . نێچیرڤان بارزانى جەختیکردەوە کە "هەوڵى هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەیە بارودۆخەکە لەوە زیاتر گرژ نەبێت و ڕابوەستێت." . ئەوەشى خستەڕوو کە "نیگەرانین لەو هەڵوێستەى یەکلایەنە لە پەرلەمانى عێراق بریارى لەسەردرا لەبارەى کردنە دەرەوەى هێزە بیانییەکان، چونکە ئەمە دەستپێکردنێکى جێگەى نیگەرانییە بۆ کورد و پێکهاتەکانى دیکە". . باسى لەوەشکرد، ئەوان داواى تەنها گەرەنتی ناکەن بۆ هەرێمى کوردستان، بەڵکو داواى گەرەنتی دەکەن بۆ هەموو عێراق.