گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە هێرشەکەى سەر سەربازگەى کەی وەن لە کەرکوک کوژرا

ناسنامەى ئەو کارمەندە گرێبەستە عێراقییەى کە شەڕی ئەمریکا و ئێرانی هەڵگیرساند

2020.01.08 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
ناسنامەى ئەو کارمەندە گرێبەستە عێراقییەى کە  شەڕی ئەمریکا و ئێرانی  هەڵگیرساند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەى واشنتن پۆستی ئەمریکی ناسنامەى ئەو کارمەندە گرێبەستەى ئەمریکای بڵاوکردەوە کە لە هێرشێکی کاتیۆشادا بۆسەر سوپای ئەمریکا لە سەربازگەى کەی وەن لە کەرکوک کوژرا. . لەدوای هێرشەکە کە ڕۆژی 27ی کانونی یەکەمی 2019 ڕوویدا، ئەمریکا گروپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێرانی تۆمەتبارکرد و دوای دوو ڕۆژیش، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر پێنج بارەگای کەتائیبی حزبوڵا لە عێراق و سوریا. . لە ڕاپۆرتێکیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی کانونی دووەمی 2020، ڕۆژنامەى واشتن پۆست ڕایگەیاند، "ئەو کارمەندە گرێبەستەی ئەمریکا بە ڕەگەز عێراقییە و ساڵی 2017 ڕەگەزنامەى ئەمریکی وەرگرتووە و ناوی (نەورەس حمید)ـە". . دەشڵێت، "نەورەس تەمەنی 33 ساڵ بووە و دوو منداڵی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە، تەرمەکەشی ڕاوانەى ئەمریکا کراوە و لە گۆڕستانێکی ئیسلامی ویلایەتی کالیفۆڕنیا نێژراوە چونکە ماڵیان لەوێ بووە." . لەدوای هێرشەکەى ئەمریکا بۆسەر بنکەکانی حزبوڵا و کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس، ترەمپ و وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕایانگەیاند کە "ئێران کارمەندێکی گرێبەستی ئەمریکی کوشتووە و دوانی تری بریندار کردووە و ئێمەش وەڵامی توندمان دانەوە".