گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئێران گەشتێکى ئاسمانى بۆ سلێمانى هەڵوەشاندەوە

2020.01.08 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران گەشتێکى ئاسمانى بۆ سلێمانى هەڵوەشاندەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   کۆمارى ئیسلامى ئێران گەشتێکى ئاسمانى بۆ فڕۆکەخانەى سلێمانى هەڵوەشاندەوە، بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى دیاریبکات. . بڕیاربوو کاتژمێر 14:15 خولەکى ئەمڕۆ گەشتێکى ئاسمانى لەفڕۆکەخانەى تارانەوە بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ئەنجام بدرێت، بەڵام هەڵوەشایەوە. دانا محەمەد بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، گەشتەکە هاتن و چوون بووە و لەلایەن هێڵى ئاسمانى ئێرانییەوە هەڵوەشێنراوەتەوە. . وتیشى "گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان سلێمانى و ئێران ڕانەوەستاوە و تەنها ئەم گەشتە هەڵوەشاوەتەوە، ڕۆژى چوارشەممە گەشتى دیکەمان دەبێت". . هەڵوەشاندنەوەى ئەو گەشتە هاوکاتە لەگەڵ هێرشکردنە سەر دوو پێگەى سەربازى ئەمریکا لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە، لە تۆڵەى کوشتنى قاسم سولەیمانیدا.