گه‌ڕان

Shadow Shadow

سوپای ئەمریکا ئاگاداری پێشوەختەى هێرشەکە بووە

هەماهەنگی لەنێوان تاران و واشتنتدا هەبووە بۆ هێرشەکە و سوپای ئەمریکا ئاگادار بووە

2020.01.08 - 12:58
App store icon Play store icon Play store icon
 هەماهەنگی لەنێوان تاران و واشتنتدا هەبووە بۆ هێرشەکە و سوپای ئەمریکا ئاگادار بووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەى ئیندیپێندنتی بەریتانی ڕایگەیاند، بەپێی چەند زانیارییەک لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا چەند هەوڵێکى دیپلۆماتى بەنێوەندگیرى وڵاتانى ناوچەکە، ئێران و ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک لەبارەى وەڵامی ئێران بۆ تۆڵەکردنی کوشتنى سولەیمانى، بەپێى ڕێککەوتنەکە، سەربازانى ئەمریکا زیانیان بەرناکەوێت و لاواز دەبێت. . هاوکات کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا هۆشداری پێشوەختەى پێویستی هەبووە لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆسەر دوو بنکە سەربازییەکەى لە عێراق. . بەلاى چاودێرانیشەوە، ئێران واى پیشانداوە وەڵامەکەى توندە و تۆڵەی سولەیمانى کردووەتەوە و دەیەوێت شەقامى ئێرانیش بەوە ڕازى بکات. . جموجۆڵە دیبلۆماتییە خێراکان فریاکەوتن سەرچاوەیەک بە ئیندیپێندنتی عەرەبى ڕاگەیاندووە، دوابەدواى کوشتنى قاسم سولەیمانى و ئەبومەهدى موهەندیس و سەرهەڵدانى گرژى زیاتر بەو هۆیەوە، بەپەلە هەوڵێکى چڕوپڕى دیبلۆماتی لە ناوچەکە دەستپێکرد بۆ ئەوەى بەر بە چەند ڕوداوێکى گەورەتر بگیردرێت و عێراقیش لەو هەوڵانەدا بەشداربووە، لە ئاکامدا بە ڕێککەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران لەسەر کاردانەوەى ئێران لەسەر ڕوداوەکە کۆتایهات. . بەگوێرەى ماڵپەڕە بەریتانییەکە، ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکەى نێوان ئێران و ئەمریکا ئەوە بوو چەند موشەکێکى دیارى کراو ئاڕاستەى ژمارەیەک لە بنکەى سەربازیی ئەمریکا لە عێراق بکرێت و گەرەنتى ئەوەش کراوە نەبێتە هۆى کوژرانى هیچ سەربازێکى ئەمریکا، ئەوەش کە بەرەبەیانى ئەمڕۆ ڕویدا جێبەجێکردنى ئەو ڕێککەوتنە بووە. . لاى خۆشیەوە، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، میدیاکارى دیارى عێراقى دەڵیت: "جموجۆڵە دیبلۆماتییەکان لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا چڕوپڕ بوون بۆ ڕێکخستنى وەڵامدانەوەى ئێران و ڕەزامەندى ئەمریکا و هەردوولاش جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە ئامادەى گرژترکردنى بارودۆخەکە نین". . موشەکە ئێرانییەکان بۆ سەر سێ بنکەى سەربازیی . سوپاى پاسدارانى ئێران چەند موشەکێکی ئاڕاستەى ژمارەیەک لە بنکەى سەربازیی عێراقى لە شارەکانى ئەنبار و بەغدا و هەولێر کرد کە سەربازانی ئەمریکیشیان تێدا جێگیرکراوە و بەگوێرەى سەرچاوەیەکى سەربازیش کە قسەى بۆ ئیندیپێندنت کردووە، هێرشەکە هیچ زیانێکى نەگەیاندووەتە سەربازانى ئەمریکا بەڵام چەند سەربازێکى عێراقى بەسوکى برینداربوون. . هەر بەگوێرەى زانیارییەکانى ئەو ماڵپەڕە، زۆربەى ئەو موشەکانى کە ئەمڕۆ ئاڕاستە کران ئامانجەکانى خۆیان نەپێکاوە و لە شوێنى تر کەوتوونەتە خوارەوە، سەرچاوەکى سەربازیی ئەمریکیش لە بەغدا ڕایگەیاندووە، ئەو موشەکانە کۆپیەکى نوێن لە موشەکى سکۆد کە پێشتر ڕوسیا بەکاریدەهێنا بەڵام ورد نیە لە پێکانى ئامانجەکانیدا. . هێزەکانى ئەمریکا ئاگایان لە ڕوداوەکە بووە . کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا هۆشداری پێشوەختەى پێویستی هەبووە لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆسەر دوو بنکە سەربازییەکەى لە عێراق. . کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە دەڵێت، هۆشدارییە پێشوەختەکەى سوپای ئەمریکا بەس بووە بۆ لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە و دورخستنەوە سەربازەکان و ناردنیان بۆ ژێرزەمینەکان تاوەکو زیانیان پێ نەگات." . هەردوای هێرشەکەى سوپای پاسدارانی بۆسەر بنکەى سەربازیی ئەمریکا لە هەولێر و ئەنبار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، هەموو شتێک وەکو خۆیەتى. . وتیشی، "هەموو شتێک وەکو خۆیەتى، ئێران چەند موشەکێکى ئاڕاستەى دوو بنکەى سەربازى ئەمریکا کردووە لە عێراق، لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکەین". . ئاماژەى بەوەشکردووە، سوپایەکى زۆر بەهێز و باشیان هەیە لەسەر ئاستى جیهان بە جیاوازییەکى زۆر. . بەپێى سەرچاوەیەکى سەربازیی بنکەى عەین ئەسەدى ئەنبار بۆ ئیندیپێندنت، چەند کاتژمیرێک پێش ئەنجامدانى هێرشەکە چەند سەرباز و کەرەستەیەکى سەربازیی لەو بنکەیەوە بۆ ناوەوە گواستراونەتەوە  بۆ ئەوەى زیانى گیانى ڕوونەدات، ڕوداوەکەش بەڵگەیەکە لەسەر ئەوەى پێشتر ڕێککەوتن لەسەر ڕوداوەکە لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە هەبووە. . بەلاى چاودێرانى سیاسیشەوە، پەلەکردنى زەریف کە لە وتەکەیدا ڕایگەیاند ئەوە دوا وەڵامى تۆڵە کردنەوەى  کوشتنى قاسم سولەیمانیە، لە سودى ئەمریکیەکاندا بوو و سیناریۆکانى پشتەوەى ڕوداوەکەشى ئاشکرا نەکرد. https://twitter.com/realDonaldTrump/status/1214739853025394693?s=20