گه‌ڕان

Shadow Shadow

سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم: پشتیوانى لە هێزەکانى هاوپەیمانان دەکەین لە عێراق و هەرێم

2020.01.08 - 12:04
App store icon Play store icon Play store icon
سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم: پشتیوانى لە هێزەکانى هاوپەیمانان دەکەین لە عێراق و هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان، پشتیوانى خۆیان بۆ هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمى کوردستان دوپاتکردەوە، داواش لە لایەنەکان دەکەن هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانيان به‌دوور بگرن. . سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم دواى کۆبوونەوەى ئەمڕۆیان لە ڕاگەیەنراوێکدا، نيگه‌رانيى قووڵى خۆيان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌ربڕى له‌ كاتێكدا كه‌ مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌يه‌. . ئەوەش خراوەتەڕوو "ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش، به‌تايبه‌تى پێشهاته‌كانى ئه‌م به‌ره‌به‌يانييه‌، هه‌رێمى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕێكارى سه‌ربازى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ديپلۆماسيانه‌ى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئارامييه، داواش له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كات هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانيان به‌دوور بگرن". . سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێم جەختیانکردووەتەوە "هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان به‌ پێويست ده‌زانێت، به‌تايبه‌تى كه‌ له‌ چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه‌ و كرده‌وه‌ تيرۆريستييه‌كانيان هه‌ڵكشاون، بۆيه‌ داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌ نه‌دات تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه"‌.