گه‌ڕان

Shadow Shadow

کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانیان گەشتەکانیان لە ئاسمانى عێراق ڕادەگرن

2020.01.08 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانیان گەشتەکانیان لە ئاسمانى عێراق ڕادەگرن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   فەرمانگەى فڕۆکەوانى ئەمریکى، فڕینى فڕۆکەى کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانى بە ئاسمانى عێراق و ئێراندا قەدەغەکرد، دواى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆ سەر دوو بنکەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق. . فەرمانگەى فڕۆکەوانى فیدراڵى ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پێویستە کۆمپانیاى گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکانى ئەمریکا، ئاسمانى عێراق و ئێران و کەنداوى عومان و ئاوەکانى نێوان سعودیە و ئێران بەکارنەهێنن. . لاى خۆیانەوە، کۆمپانیاى کانتاسى ئوستورالى و هێڵى ئاسمانى سەنگاپورە، گۆڕینى ئاڕاستەى گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگەیاند، بۆ دورکەوتنەوە لە کایەى ئاسمانى ئێران و عێراق. . هەروەها هێڵى ئاسمانى ئیمارات گەشتەکانى لە دوبەیەوە بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە. . بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئێران دەیان موشەکى ئاڕاستەى دوو بنکەى سەربازى ئەمریکا لە عێراق کرد، دواى پێنج ڕۆژ لە کوشتنى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە.