گه‌ڕان

Shadow Shadow

خامنەیی: لافاوەکەى شەوی ڕابردوو بەس نییە و دەبێت ئەمریکییەکان ناوچەکە بەجێبهێڵن

2020.01.08 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
خامنەیی: لافاوەکەى شەوی ڕابردوو بەس نییە و دەبێت ئەمریکییەکان ناوچەکە بەجێبهێڵن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عەلی خامنەیی ڕایگەیاند، "لافاوەکەى" شەوی ڕابردوو سوپای پاسداران بۆسەر ئەمریکا بەس نییە و دەبێت هەرچی زوو ئەمریکییەکان ناوچەکە بەجێبهێڵن. . بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، هێرشەکەى شەوی ڕابردوو سەرکەوتوو بووە و گەلی ئێران زلـلەیەکی بەهێزیان لە ئەمریکا دا. . وتیشی، "قاسم سولەیمانی پلانێکی گەورەى سعودییەکانی بۆ عێراق پوچەڵکردەوە." . لەبارەى دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا، خامنەیی وتیشی، "دانوستان لەبارەى دۆسیەى ئەتۆمی سەرەتایەک بوو بۆ دەستێوەردان و بە هەموو شێوەیەک ڕەتیدەکەینەوە."