کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەهۆى هێرشە موشەکییەکانى ئێرانەوە، نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەرزترین نرخى لەماوەى ئەمساڵد تۆمارکرد. . سەر لەبەیانى ئەمڕۆ چوار شەممە، 8ى کانوونى دووەمى 2020، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برنت گەیشتووەتە 70 دۆلار و دە سەنت، ئەوەش بەرزترین نرخە لەساڵى نوێدا تۆمارى کردبێت. . هەروەها نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى تەکساس گەیشتە 64 دۆلار و 30 سەنت. . هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەگەڕێنرێتەوە بۆ نا سەقامگیریی ئاسایشى ناوچە، بەتایبەت هێرشە موشەکییەکانى بەرەبەیانى ئەمڕۆى ئێران بۆ سەر دوو بنکەى سەربازى ئەمریکا لە عێراق.