گه‌ڕان

Shadow Shadow

فڕۆکەیەک لەتاران بە 170 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا

2020.01.08 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەیەک لەتاران بە 170 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- میدیاکانى ئێران بڵاویان کردەوە، بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکیەوە، لە ئاسمانى تاران فڕۆکەیەک کەوتووەتە خوارەوە نزیکەى 170 سەرنشینیى ئۆکرانیشى تێدا بووە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە. . بەگوێرەى میدیاکانى ئێران، فڕۆکەکە لەجۆرى بۆینگ 737 بووە و لەنزیک فڕۆکەخانەى ئیمام خومەینى لەتاران کەوتووەتە خوارەوە. . لاى خۆشیەوە موجتەبا خالدى وتەبێژى فەرمانگەى فریاکەوتنى خێراى تاران بەمیدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، 10 ئۆتۆمبیلى فریاکەوتن بەرەو شوێنى ڕوداوەکە ڕۆشتوون و پێناچێت سەرنشینیەکان لە ڕوداوەکە ڕزگاریان بوبێت. . بەگوێرەى میدیاکانى ئێران فڕۆکەکە سەر بەهێڵى ئاسمانییى ئۆکرانیە و ویستویەتى بەرەو کیفى پایتەختى ئەو وڵاتە بفڕێت.