کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان چەند پێشنیازێکى خستە بەردەم ئەمریکا بۆ هێورکردنەوەى گرژییەکان، ئەوەش دواى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆ سەر دوو بنکەى سەربازى لە عێراق کە هێزەکانى ئەمریکاى تێدایە. . بەرەبەیانى ئەمڕۆ مەسرور بارزانى و مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تێیدا تاوتوێی ڕەوشى گرژى ناوچەکەیان کرد. . مەسرور بارزانى لە تویتێكدا ڕایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا چەند پێشنیازێکی بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە خستووەتە بەردەم پۆمپیۆ. . لەماوەى کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم پەیوەنى تەلەفۆنى نێوان مەسرور بارزانى و مایک پۆمپیۆیە، دواى ئەوەى بەهۆى کوژرانى قاسم سولەیمانییەوە گرژییەکانى ئەمریکا و ئێران پێیاننایە قۆناغێکى نوێوە.