کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی ABCی ئەمریکی وتووە کە لە ئێرانەوە هێرشی موشەکی بالستی کراوەتە سەر هەردوو بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەولێر و لە ئەنبار. . بەرپرسێکی سەربازی ئەمریکی ڕایگەیاند، دووان لە موشەکەکان نراون بە بنکەى سەربازیی ئەمریکا لە هەولێر بەڵام لە ئاسماندا و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە پوچەڵکراونەتەوە. . هاوکات وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتانەین کە باس لە هێرشی موشەکی ئێرانی دەکەن بۆسەر بنکە سەربازییەکانمان لە عێراق. . هاوکات بەرپرسێکی دیکەى ئەمریکی بە ڕۆیتەرزی وتووە کە "چەند بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە عێراق کراونەتە ئامانج".