گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون

2020.01.07 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە  دوو ڕوداوی هاتوچۆدا لە سنوری گەرمیان و قەزای کۆیە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش برینداربوون. ، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین لە نزیک گوندی "شێرەون" بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری    ( پیکئاب دێر)، کەسێک گیانی لەدەستدا. ، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە  شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەیە و بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە لە لایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە. ، هاوکات، بەگوێرەی ڕادیۆی ترافیک ئێف ئێمی تایبەت بە هاتوچۆی سلێمانی، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە، لە ڕێگای سماقولی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا و هۆندا ئەکسێنت ڕوویداوە و بەوهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و چوار هاوڵاتی برینداربوون. ، هەفتەیەکە ساڵی نوێ دەستیپێکردووە و بەگوێرەی هەواڵی بڵاوکراوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ، تائێستا بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون.