کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
لەئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە)ەوە لە ئەنجامی چالاكبوونەوەی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور شەپۆلێكی باران بارینی بەلێزمە روودەكاتە هەرێمی كوردستان.
لەراگەیەندراوێكی بەشی پێشبینی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "لە ئەنجامی چالاكبوونەوەی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، پێشبینی دەكرێت لەئێوارەی ئەمڕۆوە باران بارینی بەلێزمە و هەورە تریشقە ڕوو بكاتە هەرێمی كوردستان".
بەپێی راگەیەندراوەكە پێشبینی دەكرێت ناوچەكانی شەنگال و سەنتەری شاری دهۆك و زاخۆ و ئامێدی و سەرسەنگ و سەنتەری شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و رانیە و سەنتەری پارێزگەی هەولێر و ناوچە شاخاوییەكان بارانێكی زۆر و بەلێزمە بیانگرێتەوە و پێشبینی دەكرێت لەماوەی ئەم چالاكبوونەوە لەسەرووی (40) ملیم باران ببارێت.