گه‌ڕان

Shadow Shadow

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: گەلی عێراق دەیەوێت لە هەژمونی پیسی ئێران ڕزگاری بێت

2020.01.07 - 21:54
وەزیری بەرگریی ئەمریکا: گەلی عێراق دەیەوێت لە هەژمونی پیسی ئێران ڕزگاری بێت
ناس کورد- وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەلی عێراق وڵاتێکی ئازاد و گەشەسەندووی داوا دەکات و دەیەوێت لە "هەژمونی پیسی ئێران" ڕزگاری بێت. . مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، "ڕەشنوسی نوسراوەکە لەبارەى کشانەوەمان لە عێراق هیچ نرخێکی نییە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش هیچ نیازێکی کشانەوەى نییە." . ڕاشیگەیاند، بژاردەی کوشتنی قاسم سولەیمانییان دایە "دەستی سەرۆک ترەمپ چونکە زانیاریمان هەبوو کە ئەو بڕیارە بڕیارێکی دروستە" و وتی، "زانیارییە هەواڵگرییەکان جێگەی باوەڕ بوون و قاسم سولەیمانی چاوی بە کەسێک دەکەوت تاوەکو پلانی کارێکی تیرۆرستی دابنێت." .. ئاماژەى بەوەشکرد، "ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ ئێران دۆخەکە ئارام بکەینەوە و  شەڕمان لەگەڵ ئەو وڵاتە ناوێت، بۆیە هیوادارین دۆخەکە ئاڵۆز نەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هەرشتێک ڕووبدات ئامادەین بۆ خراپترین بژاردە." . وتیشی، "گەل و هاوپەیمانانمان دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە هەوڵی شەڕ نادەین بەڵام ئەگەر دەستیپێکرد ئەوە توانامان هەیە بۆی."