کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- خانمە بێژهرێکی ئەمریکی ئاشكرایكرد، دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ئەمریکا گێچهڵی سێکسی پێكردووه و هەوڵیداوە سەرجێی لەگەڵدا بکات و بە وتەی ئەو، ترەمپ پێی وتووە: "دەبێت من و تۆ ماچی یەکتری بکەین، تۆ زۆر سەرنجڕاکێشیت". . كورتنی فریڵ، خانمە بێژەری پێشووی تۆڕی ههواڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمریکی كتێبێكی دەربارەی ژیانی خۆی بڵاوکردووەتەوە و لە بەشێکی کتێبەکەیدا باسی بیرەوەرییەکی تایبەت بە خۆی و دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات و نوسیویهتی: "ترهمپ داوای لێکردم له هەلێکدا و بە کتوپڕی خۆم بكهم به نووسینگەکەیدا، بۆ ئهوهی بتوانین ماچی یەکتر بكهین". . فریڵ لە کتێبەکەیدا بەردەوام دەبێت لە سەرگێڕانەوەی ئەو ڕووداوە ودەڵێت: "ترەمپ هەوڵیدا سەرجێیم لەگەڵدا بکات، له وهڵامدا به ترهمپم وت ههردووكمان هاوسهرمان ههیه، چۆن دەبێت کارێکی لەو شێوەیە بکەین". . فریڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو داوایەی ترەمپ ئهوی خستووهته دۆخێكی سەختەوە و کاریگەری کردووەتە سەر باری دەرونی و نەیتوانیوە ئەو ڕاپۆرتانەی کە پێشكهشی دەکردن دەربارەی ههڵبژاردنی ترهمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بە شێوەیەکی باش بیانخاتەڕوو." . ئەو بێژەرە ئەمریکییە باسی لەوەشکردووە، ئەو بە تەواوەتی بڕوای بە چیرۆکی ئهو ژنانه هێناوە کە باسیان له گێچهڵهكانی ترهمپ کردووە، زۆر تووڕە دەبوو کە ترەمپ ئەوانی به درۆزن وهسفدەکرد، چونكه هەموو چیرۆکەکان ڕاست بوون . . کۆرتنی فریڵ، خانمە بێژەرێکی پێشووی تۆڕی ههواڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمریکییە و تەمەنی 39 ساڵە، تا ساڵی 2013 لەو کەناڵە کاری کردووە کە بارەگاکەی دەکەوێتە شاری نیویۆرکەوە، ئیستاش لە ڕادیۆیی KTLA لە لۆس ئانجلۆس کاردەکات. . ئەو خانمە بێژەرە یەکەم ئافرەت نییە کە ترەمپ بە گێچەڵی سێکسی بۆ سەریان تۆمەتبار بکەن، بەڵکو تائێستا زیاتر لە 20 ئافرەتی ئەمریکی، ئەو سەرۆکەی ئەمریکایان بە گێچەڵی سیکسی تۆمەتبار کردووە، بەڵام هەموو ئەو تۆمەتانە لەلایەن ترەمپ و کۆشکی سپیەوە بەدرۆ خراونەتەوە.