گه‌ڕان

Shadow Shadow

عەبدولمەهدی باسی نامەکەى دوێنێی ئەمریکا دەکات بۆ کشانەوەى هێزەکانی

2020.01.07 - 20:45
App store icon Play store icon Play store icon
عەبدولمەهدی باسی نامەکەى دوێنێی ئەمریکا دەکات بۆ کشانەوەى هێزەکانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند، دوێنێ نامەیەکیان لە سوپای ئەمریکاوە بەدەستگەیشتووە کە باسی کشانەوەى کردووە بەڵام دواتر وتوویانە کە هەڵە بووە.

. ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی کانونی دووەمی 2020، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیراندا وتی، "دەقی وەرگێڕدراوی نامەکەى سوپای ئەمریکا بۆ عەرەبی لە هەندێک شوێندا بە پێچەوانەى کۆپییە ئینگلیزییەکە بوو." . ئاماژەى بەوەشکرد، "دواتر سوپای ئەمریکا کۆپییەکی تری دەقی وەرگێڕدراوی نامەکەیان بۆ ناردین کە هاوشێوەى کۆپییە ئینگلیزییەکە بووە." . دوێنێ نوسراوێکی هێزی مارێنزی ئەمریکا بۆ فەرماندەى فەرماندەیی کردە هاوبەشەکانی عێراق ناردبوو بڵاوبووەوە باس لە خۆئامادەکردنی ئەمریکا دەکات بۆ کشانەوەى هێزەکانی. . لە نوسراوێکدا هاتبوو کە "بۆ ڕێزگرتنی سەروەری کۆماری عێراق و لەسەر داوای پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆتایی هاتن بە بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانان سەرجەم ڕێکار پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ گەرەنتیکردنی دەرچوون لە عێراق بە ڕێگایەکی ئەمن". بەڵام هەرزوو مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕەتیکردەوە وڵاتەکەى پلانی هەبێت بۆ کشانەوەى هێزەکانى لە عێراق. . عادل عەبدولمەهدی وتیشی، "ئەوەى پەرلەمانی عێراق پێشنیازی کردووە تاکە دەرچەیە بۆ دۆخەکە و پێویستە بگەینە باشترین چارەسەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری کشانەوەکە." . ئاماژەى بەوەشکرد کە "چەند لایەنێک بەشدارییان لە دانیشتنی ئەمدواییەی پەرلەماندا نەکردووە و پێویستە هەڵوێستى کورد و سونەش لە بابەتەکەدا وەربگیرێت."