گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاوسەرەکەى نانسی عەجرەم ئازاد کرا.. ئەو کەسەى لە ماڵەکەیدا کوژرا دز بوو؟

2020.01.07 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
هاوسەرەکەى نانسی عەجرەم ئازاد کرا.. ئەو کەسەى لە ماڵەکەیدا کوژرا دز بوو؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئەوەی لە میدیا لوبنانیەکانەوە هەواڵی کوشتنی دزێک لەلایەن هاوسەری نانسی عەجرەم، هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی بڵاوکرایەوە،ئێستا سەرەداو و بەڵگەی نوێ لەبارەی ئەو ڕووداوەکەوە هاتووەتە پێشەوە و بەگوێرەی بەڵگەکان ئەو کەسە دز نەبووە، بەڵکو بۆ مەبەستێکی دیکە چووەتە ماڵی نانسی عەجرەم. . ئەمڕۆ سێشەممە، 7ى کانونی دووەمی 2020، میدیا لوبنانییەکان لە زاری  خاڵێکی  کوژراوەکەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، محەمەد موسى، ئەو کەسەی کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەلایەن فادی هاشم، هاوسەری نانسی عەجرەمەوە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵیان کوژراوە، کارمەندێکی نانسی و هاوسەرەکەی بووە و بە هیچ شێوەیەک دز نەبووە، بەڵکو ئەو چووەتە ماڵیان بە مەبەستی داواکردنی موچەکەی کە ماوەیەک دواکەوتووە. . باس لەوەشکراوە کە خاڵی کوژراوەکە لە لێکۆڵینەوەکاندا جەختی لەوەکردووەتەوە، محەمەدی خوشکەزای هەڵی نەکوتاوەتە سەر ماڵی نانسی، ئەو چەکەشی کە پێی بووە دەمانچەی ڕاستەقینە نەبووە بەڵکۆ یاری منداڵان بووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، فادی هاوسەرەکی نانسی ئەو ڤیدیۆیانەی سڕیوەتەوە کە ڕاستییەکان دەسەلمێنن و دەبنە هۆکاری تاوانبارکردنی. . لە بەرانبەردا، نیهاد هاشم، برای فادی هاشم، هاوسەرەکەی نانسی لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا ڕەتیکردووەتەوە دزەکە کەسێکی ناسراوی نانسی و فادی بێت، ڕەتیشکردووەتەوە کە ئەو کەسە پێشتر لە ماڵی ئەوان کاری کردبێت. . هاوکات، جابی جەرمانووس، پارێزەی خێزانیی نانسی عەجەرم و هاوسەرەکەی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کە نانسی و هاوسەرەکی دوور و نزیک پەیوەندییان بەو کەسەوە نییە کە لە ماڵەکەیاندا کوژراوە و بە هیچ شێوەیەکیش نایناسن. . بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، 5ى کانوونی دووەمی 2020، میدیا لوبنانییەکان بڵاویانکردەوە، دزێکی  تەمەن  30 ساڵی بەرەگەز سوری چووەتە سەر ماڵی هونەرمەند نانسی عەجرەم لە ناوچەی کەسرەوان لە لوبنان، بەڵام توشی سەرسوڕمان بووە کە بینیویەتی فادی هاشم هاوسەری نانسی لە ماڵەوە بووە و دەمانچەی بە ڕوودا بەرزکردوەتەوە و لە ئەنجامی تەقەی نێوان هەردوولاش، چەکدارەکە کوژراوە.