گه‌ڕان

Shadow Shadow

میسر گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق ڕاگرت

2020.01.07 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
میسر گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق ڕاگرت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەم دواییەی عێراق، هێڵی ئاسمانیی میسر گەشتەکانی بۆ بەغدا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرت. . ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی کانونی دووەمی 2020، باسم عەبدولکەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گەشتە فڕۆکەوانییەکانی میسر ڕایگەیاند: "بەهۆی ڕەوشی ئێستای عێراق و ناجێگیربوونی  دۆخی ئەمنی بەغدای پایتەختی عێراق، بڕیاری ڕاگرتنی گەشتی هێڵی ئاسمانی میسر بۆ بەغدادراوە". . ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکەیان بۆ ماوەی 48 کاتژمێرە و لە سبەینێ چوارشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو هەینی داهاتوو بەردەوام دەبێت. . ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گەشتە فڕۆکەوانییەکانی میسر باسی لەوەشکردووە، ئەو بڕیارە لە پێناو پاراستنی  گیانی گەشتیارانە تا ئەو کاتەی دۆخی ئەمنی بەغدا جێگیردەبێت. . به‌ره‌به‌یانی هەینی ڕابردوو، 3ی کانونی دووەمی 2020، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ دوو ئۆتۆمبێلیان له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆردومانكرد و له‌ئه‌نجامیشدا، هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی گشتی فه‌یله‌قی قودسی ئێران  و ئه‌بو مه‌هدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبەی و نۆ کەسی دیکە کوژران و بەوهۆیەشەوە گرژییەکانی نێوان هەردوولا گەیشتە ئەوپەڕی.