گه‌ڕان

Shadow Shadow

دابەشکردنی موچەی هەرێم وەستاوە و ئەم هەفتەیەش دابەش ناکرێت

2020.01.07 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
دابەشکردنی موچەی هەرێم وەستاوە و ئەم هەفتەیەش دابەش ناکرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەرچەندە بەگوێرەی مانگەکانی ڕابردوو، دەبوو لە دوێنێ دووشممەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرایە، بەڵام تائێستا موچەکە دابەش نەکراوە و سەرچاوەیەکیش دەڵێت، ئەم هەفتەیە موچە دابەشناکرێت و لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت. ، ئەمڕۆ سێشەممە، 7ی کانونی دووەمی 2020، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گەنجینەی دووی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "تائێستا وەزارەتی دارایی فەرمانی دابەشکردنی موچەی دەرنەکردووە و بەدڵنیاییەوە لەم هەفتەیەدا موچە دابەش ناکرێت". ، وتیشی، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێیاندراوە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و لەو هەفتەیەشدا موچەی وەزارەتەکانی پێشمەرگە، پەروەردە، دارایی و تەندروستی دابەش دەکرێت و وەزارەتەکانی دیکەش بەپێی ڕیزبەندی مانگەکانی ڕابردوو لە هەفتەکانی دواتردا موچەیان پێدەدرێت. ، دەربارەی هۆکاری دواکەوتنی موچە، ئەو سەرچاوەیە ڕەتیکردەوە وەزارەتی دارایی هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەسەر ئەوە دابێت کە بۆچی موچە دوادەکەوێت.