کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەخاکسپاردنى تەرمى قاسم سولەیمانى لە زێدى خۆى لەشارى کرمانى ئێران، بۆ کاتێکى نادیار دواخرا، دواى گیان لەدەستدان و برینداربوونى ژمارەیەکى زۆر لە بەشداربووان بەهۆى قەرەباڵغى مەراسیمەکەوە. . میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، مەهدی سەدەفی بەرپرسی کۆمیتەى بەڕێکرانی تەرمی سولەیمانی لە کرمان رایگەیاندووە "بە هۆی ئەو قەرەباڵغیە زۆرەی کە هەیە ڕێگەمان نییە تەرمەکان بە خاکبسپێرین". . وتیشى "ئەوەندە قەرەباڵغیەکە زۆرە ئۆتۆمبێلی هەڵگری تەرمەکان ناتوانێ لە گڵکۆی شوهەدا نزیک بێتەوە و ڕێگاکە سەرانسەر خەڵکی تێدایە. هەر بۆیە ئەسپاردە کردنیان بۆ کاتێکی دیکە دەبێت کە دواتر ڕایدەگەیەنین". . لاى خۆیەوە، سەرۆکی ڕێکخراوەی فریاگوزاری ئێران ڕایگەیاند بە هۆی قەرەباڵغی و زۆری جەماوەر لە ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سەردار قاسم سولەیمانی لە شاری کرمان 32 کەس گیانیان لە دەستداوە و 190 کەسیش بریندار بوون.