گه‌ڕان

Shadow Shadow

دانیشتنەکەى پەرلەمانى عێراق شەرعییەتى نەبووە

وەزیرى بەرگریى ئەمریکا باس لە ئامادەنەبوونى کورد و سوننە لە دانیشتنى پەرلەماندا دەکات

2020.01.07 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى بەرگریى ئەمریکا باس لە ئامادەنەبوونى کورد و سوننە لە دانیشتنى پەرلەماندا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان شەرعییەتى نەبووە، چونکە کورد و سوننە بەشدار نەبوون، بەشێک لەشیعەکانیش لەژێر هەڕەشەدا بەشدارییان کردووە. . ئەمرۆ سێشەممە، 7ى کانوونی دووەمی، 2020، مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند "دانیشتنەکەی  پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزە بییانییەکان کە لە 5ى کانوونی دووەمدا سازکرا، شەرعییەتی نەبووە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی عێراق تێدا بەشدار نەبوون، بەشێکی دیکەش لەژێر هەڕەشەدا بەشدارییان لەو دانیشتنەدا کردووە". . ئیسپەر، ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرلەمانتارانی کورد و سونە لە دانیشتنەکەدا بەشدارنەبوون و بەشێکی دیکەش لە پەرلەمانتارە شیعەکان لە ژێر هەڕەشەدا بەشدارییان کردووە. . وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ئەوەشی ڕاگەیاندووە "عێراقییەکان نایانەوێت ئەمریکا عێراق بەجێبهێڵێت، چونکە دەزانن ئێمە بۆ هاوکاری ئەوان لە عێراقداین، بە پێچەوانەی ئێرانەوە کە دەیەوێت دەست بەسەر عێراقدا بگرێت".