کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەرانبەر دینارى عێراقى بەبەرزى ماوەتەوە، دواى ئەوەى دوێنێ (دووشهممه) بەهۆى هەڕەشەکانى ترەمپەوە بۆ سەپاندنى سزا بەسەر عێراقدا، ڕووى لەبەرزبوونەوە کرد. . فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ (سێشەممە، 7ی کانونی دووەمی 2020)، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە 122 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت". . وتیشى، 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر نۆ هەزار و 100 دیناری عێراقییە، هەروەها، نرخی 100 لیرەی تورکیش 20 هەزار و 700 دینارە. . هەروەها 100 یۆرۆ بە 135 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش 159 هەزار دینارە. .