گه‌ڕان

Shadow Shadow

لەسەر سکاڵاى گۆڕان.. بەرپرسێکى باڵاى حکومى گۆڕان دەستبەسەرکرا

2020.01.06 - 23:58
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر سکاڵاى گۆڕان.. بەرپرسێکى باڵاى حکومى گۆڕان دەستبەسەرکرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەسەر سکاڵاى ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە فراکسیۆنى گۆڕان، دادگاى خانەقین-قۆرەتوو عەلی تۆفیق، بەرێوەبەرى مەرزى پەروێزخانى لە پشکى گۆڕان "دەستبەسەر کرد". . ڕۆژى 22ی تەموزی 2019، کەریم عەلى، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە فراکسیۆنى گۆڕان یاداشتێکى ئاڕاستەى داواکارى گشتى لە دادگاى خانەقین-قۆرەتوو کرد، بەمەبەستى لێکۆڵینەوە لە کارى کۆمپانیایەک لە مەرزى پەروێزخان، کە پارە لە شۆفێر و گەشتیاران وەردەگرێت. . کەریم عەلى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "لەهەردوو مەرزى باشماخ و پەروێزخان، چەند کۆمپانیایەک هەیە، بەدەر لە ڕێنماییەکان پارە لە شۆفێران و بازرگانان وەردەگرن، یەکێک لەو کۆمپانیایە ئێمە گومانمان لە کارەکانى هەیە، بۆیە بەرپرسانى هەردوو مەرزەکەمان ئاگادارکردەوە، بەڵام ئەو کۆمپانیایە هەر بەردەوام بوو لە کارکردن". . وتیشى "بۆیە ئێمە لە رێگەى یاداشتێکەوە ئەو بابەتەمان خستە بەردەم داواکارى گشتى لە دادگاى خانەقین-قۆرەتوو، ئەوان لاى خۆیانەوە کاریان لەسەرکرد و بەدواداچونیان بۆ کرد". .. ئەو ئەندامەى گۆڕان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە یاداشتەکەدا داوایکردبوو، بەدواداچون بۆ کارى ئەو کۆمپانیایە بکرێت و ئەگەر دەرکەوت بەدەر لەڕێنماییەکان هەر بڕە پارەیەکیان وەرگرتووە لییان وەربگیرێتەوە و کارەکەیان ڕابگیرێت، هەر بەرپرسێکى ئیدارى ناوچەکەش هاوکاریان بووە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. . کەریم عەلى وتى "دادگاى خانەقین-قۆرەتوو لەگەڵ بەرپرسانى مەرزى پەروێزخان لێکۆڵینەوەیان کردووە و بەرێوەبەرى مەرزەکە ئەمڕۆ بانگکراوە بۆ لێکۆڵینەوە و بەفەرمانى دادوەر دەستبەسەرکراوە". . ئەوەشى خستەڕوو، ئەو کۆمپانیایە بۆ هەر شۆفێرێک بڕى 20 هەزار دینار و لەهەر گەشتیارێک بڕى پێنج هەزار دینار وەردەگرێت، لە باشماخیش هەمان کۆمپانیا پارە لە شۆفێر و هاوڵاتییان وەردەگرێت.