کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە نوسراوێکدا کە هێزی مارێنزی ئەمریکا بۆ فەرماندەى فەرماندەیی کردە هاوبەشەکانی عێراق ناردوویەتی، ئاگاداری دەکاتەوە لە ڕێکارەکانى کشانەوە لە عێراق. . لە نوسراوێکدا کە ئەمرۆ دووشەممە، 6ی کانونی دووەمی 2019، دەرچووە، سوپای ئەمریکا دەڵێت، "بۆ ڕێزگرتنی سەروەری کۆماری عێراق و لەسەر داوای پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆتایی هاتن بە بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانان سەرجەم ڕێکار پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ گەرەنتیکردنی دەرچوون لە عێراق بە ڕێگایەکی ئەمن" . لە نوسراوەکەدا سوپای ئەمریکا دەڵێت، "بەهۆی ئەو ئەرکەوە گەشتی کۆپتەرەکان زیاتر دەبن لە ناوچەى سەوزی بەغدا و هەوڵ دەدەن زۆرتر لە شەودا ئەو کارە بکەن و خەڵکی وەڕس نەکەن." هەرچەندە بەرپرسێک لە وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا بە ڕیتەرزی وتووە کە هێشتا زوو ڕاستی ئەو نوسراوە دڵنیابکەنەوە بەڵام سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق جەختیکردووەتەوە لەوەى نوسراوەکە ڕاستە.