کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەدوای هێرشکردنەسەر باڵێۆزخانەى ئەمریکا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و ماسیۆ تۆلەر، باڵێۆزی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوونەوە.
.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەى ڕاگەیاندنی سەرۆکوزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەى ئەمرۆ دووشەممە، 6ی کانونی دووەمی 2020، عادل عەبدولمەهدی ئاماژەى بەوەکردووە کە "سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا تاوتوێی دواین ڕووداوەکان و هەڵوێستی حکومەتی عێراقیان کردووە لەبارەیانەوە".
.
ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت کە عادل عەبدولمەهدی جەختیکردووەتەوە لەسەر "پێویستی کاری هاوبەش بۆ کشانەوەى هێزە بیانییەکان بەپێی بڕیاری دوێنێی پەرلەمانی عێراق و ڕێکخستنەوەى پەیوەندییەکانی هەردوولا لەسەر بناغەیەکی دروست،" هاوکات باسی لە "مەترسیداری دۆخی ئێستا و ئەگەر و پێشهاتەکان کردووە و ئامادەیی عێراقیشی دەربڕیوە بۆ هەوڵەکانی ڕێگریکردنی لە بەرپابوونی جەنگ".
.
ڕونیکردووەتەوە کە "سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەى بە جێگیری هەڵوێستی حکومەت کردووەتەوە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەمووان و بەکارهێنانی هێزی حکومەتى عێراق بۆ بەرژەوەندی گشتی"، هەروەها دەبێت "پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای هەماهەنگی و ڕێزی دوولایەنە بێت و ئاسایش و سەقامگیر و سەروەری نیشتمانی بپارێزرێت."