گه‌ڕان

Shadow Shadow

پڕۆژەکانی خۆی بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات

دوای 15 ساڵ جێگرێک بۆ پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا

2020.01.06 - 18:44
App store icon Play store icon Play store icon
دوای 15 ساڵ جێگرێک بۆ پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان فەرمان و مەرسومی دەستبەکاربونیان بۆ جێگری پارێزگاری هەولێر دەرکرد. . ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی کانونی دووەمی 2020، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا بە فەرمی فەرمانی دەست بەکاربوونی هێمن قادر فەقێی وەک جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی رادەستکرد. . ئه‌مەش دوای ئەوە هات کە دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆ بەفەرمی بڕیاری دامەزراندنی ناوبراوی دەرکرد لەدوای دەرچواندنی مەرسومەکەی لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە. . پێشتریش لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رۆژی پێنجشەممە 14ی تشرینی دووه‌می 2019، هێمن قادر فەقێ، کە كاندیدی پارتی بوو، بە 24 دەنگ لەکۆی 25 ئەندامی ئامادەبوو بە جێگری پارێزگاری هەولێر هەڵبژێردرا. . هێمن قادر فەقێ بە ناس کوردی ڕاگەیاند "بەهۆی هەندێک کاری ڕۆتیناتەوە دەستبەکاربون و دەرچواندنی مەرسومەکەم بۆ ئەمڕۆ دواکەوتووە، لەمڕۆشەوە بەهەموو توانایەکمەوە هەوڵی خزمەتکردن دەدەم". . هێمن قادر ماوەی 11 ساڵ، لە هەریەکە لە ناحیەکانی کەسنەزان و دارەتوو وەکو بەڕێوبەری ناحیە و لە قەزای خەبات وەکو قائیماقام  کاری کردووە "ئەزومەنێکی تەواوم هەیە لە کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبردندا و لەماوەی ئەو یانزە ساڵەدا بەتەواوەتی خزمەتم کردوە و سەدان ملیۆن دینارم بۆ ئەو شوێنانە دابین کردوە بۆخزمەت کردنیان". . وتیشی  "بەهۆی ئەوەی خۆم لە قەزا و ناحییەکانی چواردەور و نزیکی هەولێر کارم کردووە هەموو هەوڵێک دەدەم کە خزمەت بەو ناوچانە بکەم، بەپێی ئەو توانایانەی دەمانبێت خزمەتی گوند و شارۆچکەکانی چواردەوری هەولێر دەکەین و دەستی خزمەتیان پێ بگەیەنین، هەروەها هەوڵی چاکسازی کارگێڕی دەکەین". . لەدوای ساڵی 2004ەوە کە نەوزاد هادی پۆستی پارێزگاری هەولێری وەرگرت، بۆ ماوەیەکی کەم کرمانج عەبدوڵا جێگری پارێزگار بوو بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، بەڵام دواتر لە پۆستەکەی نەما و لەوکاتەشەوە هیچ کەسێک بەفەرمی بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی دانەنراوە کە لەدوای پارێزگارەوە دەسەڵاتی یەکەمی هەیە. . نیاز عوزێری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ناس کوردی وت "دانانی ئەم جێگرەی پارێزگاری هەولێر بەڕێککەوتن نەبووە چونکە لەسەرەتای هەڵبژاردنەکەی 2014ەوە هیچ ڕیککەوتنێک لەنێوان پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە نەکراوە بۆ دابەشکردنی پۆستەکان". . وتیشى "لە هەولێر هیچ پۆستێک بە یەکێتی و لایەنەکانی دیکە نەدراوە بۆیە پارێزگار و جێگرەکەشی لەپشکی پارتین".