کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئاسایشى سلێمانى دەستبەسەرداگرتنى 16 تۆن مەشروباتى کحولى لە مەرزى باشماخ ڕاگەیاند، لەکاتى هەوڵدان بۆ بردنە دەرەوەى بۆ دەرەوەى هەرێم بەشێوەى قاچاخ. . ئەمڕۆ دووشەممە شەشى کانونى دووەمى 2020، ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەڕۆژى 30/12/2019 لە مەرزى باشماخ دەستیانگرتووە بەسەر تانکەرێکدا کە نایاسایی 16 تۆن مەشروباتى کحولى بارکردبوو. . باسى لەوەشکردووە، مەشروبەکان بەشێوەیەکى شاراوە لەناو تانکەرەکەدا بارکرابوو، شوێنى تایبەتى بۆ دروستکرابوو، تا لەکاتى پشکنیندا وا دەربکەوێت کە نەوتى ڕەشى بارکردووە، لەکاتێکدا تەواوى تانکەرەکە مەشروبات بووە.