گه‌ڕان

Shadow Shadow

میلیشیاكانی ئێران لە سوریا لە ترسی بۆردومان بنکە و بارەگاکانیان چۆڵکرد

2020.01.06 - 15:58
میلیشیاكانی ئێران لە سوریا لە ترسی بۆردومان بنکە و بارەگاکانیان چۆڵکرد
ناس کورد-   گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران بەردەوامە و لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانیش، میلیشیاکانی ئێران لە سوریا ترسیان لێنیشتووە و لەترسی بۆردومانكردن بنکە و بارەگاکانیان چۆڵکردووە. . ئەمڕۆ (دووشەممە، 6ی کانونی دووەمی 2020، ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، میلیشیا چەکدارەکانى سەر بە ئێران لە سوریا لە ترسی بۆردومانکردنیان بنکە و بارەگانیان لەشارى "ئەلبو کەمالى" سوریا چۆڵکردووە. . ڕوانگەکە لە زارى سەرچاوەیەکى ئاگادارى ناوچەکەوە ئاماژەى بەوەکردووە، میلیشیا چەکدارەکان بەسەر باخ و دارستانه‌كانی ناوچەکە لەسەر کەنارى ڕووبارى فورات بڵاوەیان پێکراوە و تەنها چەند پاسەوانێکیان لە بنکەکانیاندا ماونەتەوە. . به‌گوێره‌ی ڕوانگەکە، مانگى ڕابردوو چەند فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان بەسەر ناوچەى ئەلبوکەمال لە دێرەزووردا سوڕاونەتەوە و لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە. . باس لەوەشکراوە، پێش کوژرانیان چەند بەرپرسێکى ئەو میلیشیایانە لەگەڵ قاسم سولەیمانیدا کۆبونەتەوە، بەمەبەستى دانانى پلانێک بۆ وەڵامدانەوە و هێرشکردنە سەر هێزەکانى ئەمریکا لەو ناوچەیە. .