کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سهركردهیهكی دیاری رهوتی سهدڕ و نزیك له رابهری رهوتهكه رایگهیاند"موقتهدا سەدڕ بێبەریبوونی خۆى لەسەر ئەنجامدانى هەر کردەیەکى سەربازى لەئێستادا دەربڕیوە". . ساڵح محمد عێراقى، سەرکردەى ڕەوتى سەدڕ و نزیک لەڕابەرى ئەو ڕەوتە ئەمڕۆ (دووشەممە، 6ی کانوونى دووەمى 2020) تویتێكی بڵاوكردهوه و ئاماژهی بهوه كرد پێیباشە چەند ڕوونکردنەوەیەک لەسەر تویتێكى ڕابەرى ڕەوتى سەدڕ بدات و ئاماژهی بهوه كرد، سەدڕ بێبەریبوونى خۆى لەسەر ئەنجامدانى هەر کردەیەکى سەربازى لەئێستادا دژی ئهمریكا دەربڕیوە و داواشى کردووە هاووڵاتیانى مەدەنى نەخرێنە مەترسییەوە. . عێراقى ئەوەشى خستهڕوو تا پڕۆسەى سیاسى و پەرلەمانى بەردەوام بێت هیچ جۆرە کردەیەکى سەربازى ئەنجام نادرێت و تا ئەو کاتەش پێویستى بەسەبر و دانبەخۆدا گرتن هەیە. . جهختیشی كردهوه، سرایا سەلام تێکەڵى گروپەکانى ترى عێراق نابێت و ئەوەشى هەر کردەوه و چالاکیەکى سەربازى ئەنجام بدات ئەوا نوێنەرى ئەوان نییە. . لەبارەى بایکۆتكردنی كاڵا و كهرهستهی ئهمریكی، عێراقى روونیكردهوه "بایکۆتکردنى کاڵا و شتومەکى ئەمریکیش ئهو کەرەستە و تەکنەلۆژییایانه ناگرێتهوه کە خزمەتى بەرژەوەندییەکانى عێراق دەکەن". . بهوتهی ئهو سهركردهی رهوتهكهی سهدڕ، رابهری رهوتهكهیان لهو بڕوایهدایه دەستدرێژیکردنە سەر سەروەرى خاکى عێراق تیرۆرە و ئەوەشى پشتیوانى لێ بکات خائینە. . وتەکانى ئەو سەرکردە نزیکەى موقتەدا سەدڕ دواى ئەوە هات، دوێنێ (یەکشەممە) رابەرى ڕەوتى سەدر لەتوێتێکىدا هەڕەشەى ئەوەى لەپەرلەمان کرد گەر بێتو ڕێنمایەکانى ئەو بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا جێبەجی نەکەن ئەوا مامەڵەیەکى دیکەیان لەگەڵدا دەکات. .