کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وابڕیارە ئەمڕۆ (دوو شەممە، 6ى کانوونى دووەمى 2020)، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى عێراق لەگەڵ باڵیۆزى ئەمریکا لەعێراق لەسەر پرسى دەرچوونى هێزەکانى ئەمریکا کۆببێتەوە. . سەرچاوەیەکى ئاگادار بە تۆڕى NBCی ئەمریکى ڕاگەیاندووە، چاوەڕواندەکرێت لەو کۆبونەوەیەدا عەبدولمەهدى داواکارى چوونە دەرەوەى هێزەکانى ئەمریکا بخاتە ڕوو و سەقفێکى زەمنیش بۆ ئەو کارە دابنێت. . دیداره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی و باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق له‌كاتێكدایه دوێنێ (یەکشەممە) بەئامادەبوونى عادل عەبدولمەهدى، پەرلەمانى عێراق پڕۆژە بڕیارێکى بۆ دەرکردنى هێزە بیانییه‌كان لەعێراق پەسەند کرد. .