کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەنیازە لەڕێگەی پڕۆژە بڕیارێکەوە، جموجۆڵه سهربازییه تاکلایەنەکانی دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا پهیوهست به گرژییەکانی ئهمریكا و ئێران سنوردار بكات. . لە ڕاگەیەندراوێکدا نانسى بیلۆسى، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند :"لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارێک دەدرێت، کە بڕیارى شەڕی تاکلایەنە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە لەگەڵ ئێران، سنوردار دهكات". . بیلوسی ئاماژەی بەوەکرد، بەرپرسیارێتى کۆنگرێس بۆ چاودێریکردن چەسپاوە و پابەندکراوە و دەشبێت لەلایەن کۆنگرێسەوە هەموو بڕیارێک تاوتوێ کرابێت، بۆیە کاروبارە سەربازییەکانى ئیدارەى تڕەمپ لەگەڵ ئێراندا دەبێت لەماوەى 30 ڕۆژدا ڕابگیرێت. . سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەوەشى خستەڕوو، پڕۆژە بڕیارەکە لەلایەن ئەندامێکى ئەنجومەن و لیژنەیەکى پسپۆڕ لە کاروبارى میلیشیا چەکدارەکانى شیعە لە پنتاگۆن پێشکەش دەکرێت و هاوشێوەى ئەو پڕۆژەیە دەبێت کە تیم کینى سیناتۆر پێشکەشى کردوە. . پێشتریش، لەکاردانەوەى کوشتنی قاسم سولەیمانیدا لەلایەن ئەمریکاوە، بیلوسی، کارەکەى بە نەگونجاو لە قەڵەمدا و بە مەترسى سەرهەڵدانى پێشهاتێکى دیکە لەدژى سەربازانى ئەمریکا لەناوچەکە زانى. .