کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد –شههرام عهزیز هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا بۆ سزا خستنە سەر عێراق لە ئەگەری دەرکردنی هێزەکانیان، كاریگهری خۆی دهرخست و پاش تێپهڕینی چەند کاتژمێرێک بهسهر ههڕهشهكاندا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەشێوەیەک نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 122 هەزار و 250 دیناری عێراقی. . فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ (دووشەممە، 6ی کانونی دووەمی 2020، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە 122 هەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێدا دوێنێ بەرامبەر 121 هەزار 400 دینار بوو". . وتیشی، هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە لە عێراق بە سزاخستنەسەر عێراق لە ئەگەری دەرکردنی هێزەکانیاندا. . فەرید محەمەد هۆشداری ئەوەیدا، ئەگەر سزاکان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوا نرخی 100 دۆلار دەگاتە 200 هەزار دیناریش. . هاوکات بە وتەی ئەو شارەزایەی دراو، نرخی تمەنی ئێرانیش زیاتر دابەزیوە و 100 هەزار تمەنی ئێرانی بەرامبەر هەشت هەزار و 900 دیناری عێراقییە، هەروەها، نرخی 100 لیرەی تورکیش 20 هەزار و 400 دینارە. . هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش 157 هەزار و 500 دینارە. .