کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سوپای عێراق لە کەرکوک و لە ئەنجامدا سێ سەربازی سوپای عێراقیان کوشت و سەربازێکیشیان ڕفاند. . بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز، شەوی ڕابردوو، کۆمەڵێک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای عێراق لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک. . ئاماژە بەوەشکراوە، لە هێرشەکەدا سێ سەربازی سوپای عێراق کوژراون و سەربازێکیش ڕفێندراوە. . هێرشەکەی داعش لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردووش ژمارەیەک هاوەن ئاڕاستەی سهربازگهی کەی وەن کرا و کارمەندێکی ئەمریکی کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. . لەدوای ئەوەش ئەمریکا هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسی لەڕێگەی بۆردومانی فڕۆکەوە لە بەغدای پایتەختی عێراق کوشت و ئەوەش دۆخی ئەمنی عێراقی شڵەژاندووە. .