کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆككۆماری عێراق به هاوتا ئێرانییه‌كه‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌كات "جه‌خت له‌سه‌ر درێژەدان بە مەودای پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كراوه‌ته‌وه". . له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەرهەم ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق پرسەو ماتەمینی قوڵی خۆی گەیاندووه بۆ شەهیدبوونی حاجی قاسم سلێمانی و هاوەڵەکانی، ھەروەھا بە بایەخ و ستایشەوە باسی لە رۆڵی کارای شەهید کرد لە پشتیوانیکردنی عێراق لە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە تیرۆرستانی داعش و سەرکەوتن بە سەریدا. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات و پێویستی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە خرایە ڕوو بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ و گەلانی ناوچەکە بکات. . له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه،جه‌خت له‌سه‌ر پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو وڵات و بەرژەوەندییە درێژخایەنەکانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته كراوه‌ته‌وه. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سەرۆککۆماری عێراق جەختی لە پێویستی دان بەخۆداگرتن و ژیری لەم قۆناغە هەستیارەدا کردەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئێستا و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیری و سەروەری وڵاتان و دورخستنەوی تارمایی جەنگ و توند و تیژی. . ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەلای خۆیەوە حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران سوپاسی بەرھەم ساڵح-ی کردوه بۆ دەربڕینی ماتەمینیەکەی و جەختیکردەوە لەسەر سوربوونی ئێران لە درێژەدان بە مەودای پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ عێراق و پتەوکردن و پەره‌پێدانی پەیوەندییەکان کە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ بکات و ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهان زامن بکات. .