کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هاوپەیمانى سائیرون هۆشداریدەداتە سەرۆکى پەرلەمان و بە "پشتگوێخستنى" داواکارییەکانى موقتەدا سەدڕ، رابهری رهوتی سهدڕ تۆمەتبارى دەکات، هەڕەشەى ئەوەشدەکات کە ئەو کارە ئاکامى خراپى دەبێت. . پێش پەسەندکردنى پڕۆژه یاسای کردنە دەرەوەى هێزە بیانییەکان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، موقتەدا سەدر حەوت داواى ئاڕاستەى پەرلەمان کرد، کە دیارترینیان کردنە دەرەوەى بەپەلەى هێزەکانى ئەمریکا و داخستنى باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتە و بایکۆتکردنى کاڵاى ئەمریکى بوو. . سەباح ساعیدى پەرلەمانتارى سائیرون لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "سەرۆکایەتى پەرلەمان پەیامەکەى موقتەدا سەدڕى پشتگوێخست، کە چەندین خاڵى گرنگى تێدا بوو، بۆ کردنە دەرەوەى هێزەکانى ئەمریکا". . وتیشى"ڕێککەوتنى ئەمنى نێوان ئەمریکا و عێراق بەپێی رێککەوتنى ستراتیژى نێوانیان کارى پێدەکرێت، کە ڕێگە بە ئەمریکا دەدات لەناو خاکى عێراق ئۆپراسیۆنى سەربازى بکرێت، لەکاتێکدا ئێمە داوامانکردبوو هەڵبوەشێتەوە". . بڕیارەکەى پەرلەمان لە پێنج خاڵ پێکهاتووە، کە تێیدا داوا لە حکومەت کراوە بە هەڵوەشاندنەوەى داواى یارمەتى ئەمنى لە هاوپەیمانان، کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە بوونى هێزە بیانییەکان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانى خاک و ئاسمان و ئاوى عێراق بەهەر هۆکارێک. . ڕامى سەکینى پەرلەمانتارى سائیرون لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "پێویستە ڕێکكەوتنێک بکرێت کە حکومەتى عێراق ناچار بکات بوونى هەموو هێزێکى بیانیى ڕەتبکاتەوە، هەروهها باڵیۆزخانەى ئەمریکاش کە بووەتە بنکەیەکى سەربازى و بۆ مەبەستى لۆجستى نەک سیاسی بەکاردەهێنرێت دابخات ئەوەش لەپێناو شکۆ و سەروەرى عێراقدا" . . سەکینى دەشڵێت "بەڵام ئەو شتانە پشگوێخران و ئەوەش ئاکامى باشى نابێت نەک کاتێک کە پەشیماندەبنەوە ئەو کاتە هەستى پێبکەن" . .