کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاند، گەلى عێراق لەگەڵ مانەوەى هێزەکانى ئەمریکادایە لەسەر خاکى وڵاتەکەیان، سەرەڕاى کوژرانى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە. . ئەو لێدوانەى پۆمپیۆ بەیەکەم کاردانەوەى ئەمریکا دادەنرێت، بەرانبەر پەسەندکردنى بڕیارى دەرکردنى هێزە بیانییەکان لە عێراق لەلایەن پەرلەمانەوە، لەناویاندا هێزەکانى ئەمریکا کە ژمارەیان بە پێنج هەزار سەرباز مهزهنده دهكرێت. . پۆمپیۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى فۆکس نیوزى ئەمریکى وتى "سەرۆکى حکومەتى دەستلەکارکێشاوەى عێراق داواى لە پەرلەمان کردووە خشتەیەکى کاتى دابنێت بۆ دەرچوونى سەرجەم هێزە بیانییەکان، ئەو تەنها سەرۆکوەزیرانێکى دەستلەکارکێشاوەیە، ڕووبەڕووى هەڕەشەى گەورە و فشار بووەتەوە لەلایەن سەرکردەکانى ئێرانەوە". . وتیشى"ئێمە دڵنیاین گەلى عێراق لەگەڵ مانەوەى ئەمریکایە بۆ بەردەوامیدان بە شەڕى دژه تیرۆر، ئێمە بەردەوامدەبین و هەموو شتێک دەکەین کە پێویست بێت بۆ گرەنتى پاراستنى ئاسایشى ئەمریکا". . بەپێی بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق کە لە پێنج خاڵ پێکهاتووە، داوا لە حکومەت کراوە کار بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەى داواى یارمەتى ئەمنى لە هاوپەیمانان، کارکردن بۆ کۆتایی هێنان بە بوونى هێزە بیانییەکان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانى خاک و ئاسمان و ئاوى عێراق بەهەر هۆکارێک. . هەرچەندە بڕیارەکەى حکومەت بۆ پەرلەمان بەتەواوى پابەندکەر نییە، بەڵام عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى کاربەڕێکەر لە وتەیەکدا لە بەردەم پەرلەمانتاران داوایکرد دەنگ بە بڕیارەکە بدرێت، ئەوەش ئاماژەیەکى ڕاستەوخۆیە بۆ نیازى حکومەت بۆ جێبەجێکردنى. .