گه‌ڕان

Shadow Shadow

یەکێکە لە هێزە مەترسیدارەکان

ئەمریکا تیمى شەیتان ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ده‌كات

2020.01.05 - 20:25
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا  تیمى شەیتان  ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ده‌كات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دواى زیادبوونى هەڕەشەکانى ئێران بەهۆى کوژرانى قاسم سولەیمانى یەوە، ئەمریکا هێزێکی بەشداربووی شەڕی ڤێتنام و پسپۆڕ لە جەنگی کتوپڕ و لەناکاو ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات. . بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، "پنتاگۆن" بەنیازە تیپی 82ی سوپای ئەمریکا کە یەکێکە لە هەرە بەتواناترین تیمەکانى ئەو سوپایە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بکات. . ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بەنیازە لە ڕێگەی فرۆکەوە  تیمەکە ڕەوانەی ناوچەی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست بکات کەژماره‌یان بە نزیکەی سێ هەزار سەرباز مەزەندە دەکرێت. بە گوێرەی زانیارییەکان بنکەی سەرەکی ئەو هێزە دەکەوێتە سەربازگەی "فۆرت براگ" وە  لە ویلایەتی نورس کارۆلاینای ئەمریکا. . زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو هێزە لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا لە ساڵی 1917دا دامەزراوە و  لە شەڕی ڤێتنامدا ڕۆڵی باڵای هەبووە، بەیەکێک لە هێزە مەترسیدارەکانی ئەمریکا ناوده‌برێت. . هێزی82ى سوپای ئەمریکا، لە چەند یەکەیەکی سەربازی جیاواز پێکهاتووە، ئەو هێزە هەموو ئۆپڕاسیۆنەکانی لەڕێگەی دابەزین لە فڕۆکە و خۆهەڵدان بە پەڕەشوت ئەنجامدەدات. ئەمریکا ئەو هێزە  تەنها لە ئەنجامدانی کاری سەربازی سەخت و ئەستەم بەکاردەهێنێت. . بەگوێرەی میدیاکان، تیمەکە چەند نازناوێکی هەیە وەک" شەیتان" و "ناردنی مه‌رگ لە سەرەوە" . . لەدوای ڕووداوی کوشتنی قاسم سولەیمانی، بەرپرسانی ئێران ڕۆژانە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا دەکەن، ئەمریکاش چەندین ڕێوشوێنى خۆپارێزى لە هێرشى چاوەڕوانکراو گرتووەتەبەر.