کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزى ئەمریکاى بانگهێشتکردووە، بەهۆى دوبارەبوونەوەى بۆردومانى ئاسمانى ئەمریکا لەسەر خاکى عێراق، کە بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژراون، لەناویاندا قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس. . وەزارەتەکە ئەمڕۆ (یهكشهممه) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشەکەى ئەمریکا کارێکى دوژمنکارانە بووە بۆ سەر سەروەرى عێراق و سەرجەم یاسا و عورفە نێودەوڵەتییەکان، کە پەیوەندى نێوان وڵاتان ڕێکدەخات. . باسى لەوەشکرد، هەر لەو بارەیەوە سکاڵایەکى فەرمى ڕەوانەى ئەمیندارى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کردووە. . ئەو هەنگاوەى عێراق لە چوارچێوەى کاردانەوەکانى هێرشەکەى بەرەبەیانى هەینى ڕابردووى ئەمریکادایە لە فڕۆکەخانەى بەغدا، کە بەهۆیەوە قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودسى ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى کوژران. .