گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش سه‌رجه‌می چالاكییه‌كانی له‌ عێراق راگرت

2020.01.05 - 17:26
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش سه‌رجه‌می چالاكییه‌كانی له‌ عێراق راگرت
ناس کورد-
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش بڕیارى ڕاگرتنى سەرجەم چالاکییەکانى لەدژى داعش لەعێراق دەرکرد. . هاوپەیمانى نێودەوڵەتى یەکشەممە 5ى کانوونى دووەمى 2020، لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆکارى بڕیارەکەى گەڕاندووەتەوە، بۆ هێرشى موشەکى بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لەعێراق، بۆیە بڕیاریانداوە سەرجەم چالاکیانیان و ئەنجامدانى ڕاهێنان و پاڵپشتیکردنى هێزە عێراقییەکان ڕابگرن. . ئاماژەى بەوەشکردووە، کارى لەپێشینەیان لەئێستادا بووەتە پاراستنى سەربازەکانى هاوپەیمانان کە داعشیان تێکشکاندووە، ئەو هێزانەش لەماوەى دوو مانگى ڕابردوودا کەوتوونەتە بەر هێرشى موشەکى کەتائیبى حزبوڵا، بەوهۆیەوە چەندین کەس لەهێزە ئەمنییەکان و چەند مەدەنییەکى ئەمریکیش کوژراون. . هاوپەیمانى نێودەوڵەتى جەختى لەوەشکردووەتەوە، ئەوان بەتەواوى پابەنددەبن بە پاراستنى ئەو بنکە سەربازییانەى عێراق کە سەربازانى هاوپەیمانییان لەخۆگرتووە، دۆخەکەى ئێستاش تواناکانى هەندێ چالاکییان سنوردارکردووە کە ئەنجامدراون بۆ ئەو هێزانەى شەڕى داعش دەکەن، بڕیارەکەشیان ئەگەرى پێداچوونەوەی هەیە. . بڕیارەکەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دواى ئەوە هات، ئەمڕۆ هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ڕایگەیاندبوو، هێرشێکى موشەکى  کراوەتە سەر دوو بنکەى سەربازییان. .