کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند "ده‌مێكه له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا متمانه نه‌ماوه". . له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه)ی په‌رله‌مانی عێراقدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق داوای له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق كرد كه ده‌نگ به پرۆژه یاسای كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق بده‌ن. . وتیشی" متمانەی نێوان ئێمە وئەمریکا لەو کاتەوە نەماوە کاتێک عێراق بەشێک نەبوو لە سەپاندنی سزاکانی سەر ئێران". . عادل عه‌بدولمه‌هدى، جه‌ختی كرده‌وه "عێراق په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ دراوسێكانى هه‌بوه و له دواى ساڵى 2003ه‌وه ئێران و ئه‌مریكا هاوكارى عێراقیان كردووه". . وتیشی:"حكومه‌تى عێراق پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منى بووه له گه‌ڵ ئەمریکا و ڕ‌ازى نین به هیچ كارێكى تاك لایه‌نه له ناو خاكى عێراقدا ئەنجام بدرێت". . عه‌بدولمه‌هدی رونیكرده‌وه، حكومه‌تی عێراق ڕێگری لە هێرشکردنە سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا کردووە و حه‌شدى شه‌عبى به‌ڕه‌زامه‌ندى حكومه‌ت نه‌چووه‌ته ناوچه‌ى سه‌وز و بە بێ مۆڵەتی حکومەت لەو شوێنە کۆبونەتەوە. . ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەلیکۆپتەری ئەمریکی بەئاسمانی بەغدادا دەسوڕێنەوە بەبێ مۆڵەتی فەرمیی حکومەت. . .