گه‌ڕان

Shadow Shadow

نیسابی دانیشتنەکەى پەرلەمانی عێراق تەواوە و فراکسیۆنە کوردییەکانیش ناچنەژوورەوە

2020.01.05 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
نیسابی دانیشتنەکەى پەرلەمانی عێراق تەواوە و فراکسیۆنە کوردییەکانیش ناچنەژوورەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، 180 پەرلەمانتاری عێراق ئامادەى دانیشتنەکەی پەرلەمانن بۆ "دەرکردنی هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق" و نیسانی یاساییش تەواوە. . هەر بەپێی زانیارییەکان، هیچ کام لە فراکسیۆنە کوردییەکان بەشداری دانیشتنەکە ناکەن و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمان دانیشتنەکە بەڕێوەدەبات. . ناس کورد ناوەڕۆکی پڕۆژەبڕیاری پەرلەمانی عێراقی بڵاودەکاتەوە بۆ وەڵامدانەوەى ئەو بۆردومانەى کە بووەهۆی کوژرانی مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی، بڕیارە ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی نائاساییدا دەنگی لەسەر بدات. . بەپێی ناوەڕۆکی پڕۆژەبڕیارەکە، پەرلەمانی عێراق وەک نوێنەری گەل و بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق و خاکەکەى و بەپێی ئەو ئەرکانەى لە دەستوردا بۆی دیارکراوە، چەند بڕیارێک دەدات؛ . یەکەم: حکومەتى عێراق پابەند دەبێت بە هەڵوەشاندنەوەى داواکاری هاوکاری کە ساڵی 2016 بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی ناردووە بۆ ڕوبەڕبوونەوەى تیرۆر، بەوپێیەى سەرکەوتن بەسەر داعشدا بەدەستهاتووە، پێویستە کردە سەربازییەکان ڕابگیرێن و سەرجەم هێزە بیانییەکان بچنە دەرەوە و ڕێگرییان لێبکرێت لە بەرکاهێنانی بواری ئاسمانیی عێراقی. . دووەم: پێویستە حکومەتى عێراق و فەرماندەى هێزە چەکدارەکان ژمارەی سەربازە ڕاهێنەرە بیانییەکان دیاری بکات کە پێویستێتی و شوێنی مانەوە و ئەرک و ماوەى گرێبەستەکانیان دیاریبکات. . سێیەم: پێویستە حکومەتى عێراق وەزیری دەرەوە بنێرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنى ئاسایشی نێودەوڵەتی و سکاڵا لەدژی ئەمریکا تۆماربکات بەهۆی پێشێلکردن و دەستدرێژی بۆسەر سەروەری و ئاسایشی عێراق. . چوارەم: بڕیارەکە لە مێژووی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت