گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەرپرسانی ئاسایشی بەریتانیای توڕە کردوە

یەکەم وشەى سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کاتێک هەواڵی کوژرانی سولەیمانی پێگەیشتووە

2020.01.05 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم وشەى سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کاتێک هەواڵی کوژرانی سولەیمانی پێگەیشتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – بۆریۆس جۆنس سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا وشەیەکی نەشیاوی بەکارهێناوە کاتێک کە هەواڵی کوژرانی قاسم سولەیمانیان پێداوە. . ئەمرۆ، یەک‌شەممە، 5ی کانونی دوەمی 2020، ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ڕایگەیاندوە: "بۆریس جۆنس یەکەمین وشە کە بەکاری هێناوە لە کاتی بیستنی هەواڵەکەدا وشەی "Fu**" بووە، لەوکاتەدا جۆنسن لە پشوی سەر ساڵ بووە لە دورگەی مۆستک لە کاریبی". . ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردوە: "هۆکاری بەکارهێنانی ئەو وشەیە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە ئەوە بووە کە جۆنسن پشووەکەی لێتێکچوە بەهۆی ئەو هەواڵەوە و داوای کۆتایی هاتنی پشووەکەی کراوە، هەروەها بە بۆچونی جۆنسن بەهۆی ئەو کارەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نائارامی تێدەکەوێت و ئەگەری ئەوە هەیە کە بەهۆی ئەو هێرشەوە ئێران تۆڵە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بکاتەوە". . "هەرچەندە بەرپرسانی ئاساییشی بەریتانیا داوایان لە جۆنس کردوە کە پشوەکەی هەڵبوەشێنێتەوە بەڵام ناوبراو ڕەتیکردووەتەوە، بۆیە بەرپرسە ئاساییەکان توڕە بوون لەوەی جۆنسن هیچ پەیامێکیشی دەربارەی کوژرانی سولەیمانی نەداوە"، ئەمەش بەپێی وتە ڕۆژنامەی میرەر. . بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، پشووەکەی جۆنسن کۆتایی بێت و بگەڕێتەوە لەندەن، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش وتویەتی: "بۆریس جۆنس دەربارەی ڕوداوەکەی عێراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا ئەنجام دەدات".