گه‌ڕان

Shadow Shadow

خوێندکارێکی زانکۆ لە چەمچەماڵ بەهۆی هەژارییەوە خۆی کوشت

2020.01.05 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندکارێکی زانکۆ لە چەمچەماڵ  بەهۆی هەژارییەوە  خۆی کوشت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و بەڕێوبەری پۆلیسی قەزاکەش دەڵێت، گەنجەکە نامەیەکی لەدوای خۆی جێهێشتووە و بەهۆی هەژارییەوە خۆی کوشتووە. . محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی کانونی دوەمی 2020، گەنجیک بەناوی "غەریب ڕەزا" لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە". . وتیشی، گەنجەکە خوێندکاری زانکۆ بووە و کاتژمێر 9ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە و دوای خۆیشی نامەیەکی بەجێهێشتووە. . بە وتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، گەنجەکە لە نامەکەدا نوسیویەتی: "بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە خۆم دەکوژم و بێزارم لە ژیان و دەمەوێت پشوویەک بدەم".